یونسکۆ: ڤینیسیا بخرێتە لیسیتی ئەو شارە کەلەپوریانەی مەترسیی لەناوچونیان لەسەرە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی کەلتوری نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، پێویستە شاری ڤینیسیا بخرێتە لیستی ئەو شارە کەلەپوریانەی کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە. ئامانج لەمەش پاراستنی شوێنەوارەکانیەتی لە مەترسی لەناوچوون.

شارە بەناوبانگەکەی ئیتاڵیا کە بە ئاو دەورە دراوە، رووبەرووی مەترسیی زۆری ژمارەی گەشتیار و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا بووەتەوە بەهۆی گۆڕانکاریەکانی کەشووهەوای جیهان.

بەپێی راپۆرتێکی رۆیتەرز، شارەوانی ڤینیسیا دەڵێت کە، “بە وریاییەوە پێشنیازەکە هەڵدەسەنگێنن” و وتیشی، لەگەڵ حکومەتی ئیتاڵیا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.

یونسکۆ، حکومەتی ئیتاڵیا تۆمەتبار دەکات بە نواندنی کەمتەرخەمی لە پاراستنی شوێنە مێژوویەکانی شارەکە و نەبوونی ستراتیژی پێویست بۆ پاراستنی داهاتووی شارەکە.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی ریپەبلیکای ئیتاڵی، رێکخراوی یونسکۆ، چەند نامەیەکیان بۆ حکومەتی ئیتاڵیا نوسیووە و داوای زانیاری نوێ و کاتی چارەسەرکردنی کێشەکانی لێکردوون. بەڵام حکومەتی ئیتاڵیا، وەڵامێکی قایلکەریان نەداونەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا، مەترسی گەرمبوونی هەسارەی زەوی بۆ دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئیتاڵیا خراوەتەروو، لەسەر هەمووشیانەوە بەرزی رێژەی گەشتیار، کە ساڵانە نزیکەی 28 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهانەوە سەردانی ئەو شارەی باکووری خۆرهەڵاتی ئیتاڵیا دەکەن.

تا ئێستا 55 شوێنی مێژوویی و کەلەپوری جیهانی لەلایەن یونسکۆوە خراونەتە لیستی ئەو شوێنانەی مەترسی لەناوچونیان لەسەرە لە داهاتوودا،  زیاتر لە 204 شوێنی دیکەش بەردەوام چاودێرییان لەسەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا