كازمی بۆ چەند پرسێك سەردانی توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ لەسەرداوای سەرۆك كۆماری توركیا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەو وڵاتە بكات و لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێی چەند پرسێك بكات.

بڕیارە لەو سەردانەدا هەردولا لەبارەی پرسی وزەو تیرۆرو ئاوەدانكردنەوەی عێراقەوە گفتوگۆ بكەن، هاوكات فرانكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوانیان تاوتوێ دەكرێت.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەیان هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆكردنە لەبارەی پرسی بوونی هێزەكانی پەكەكە لە هەرێم.

شێركۆ میروەیس سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمان بە سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاند ” گرنگترین ئەو كێشانە كە لەبەرژەوەندی هەردوو وڵاتدا باس بكرێن ، هەڵوەشاندنەوە ڤیزای نێوان عێراق و توركیاو چالاككردنی مامەڵەی بازرگانییە ” .

 

ئەوەش دەبێتە دووەمین سەردانی كازمی بۆ توركیا لە دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكوەزیرانی عێراق.

 

لەسەردانەكەی پێشووی كازمی بۆ توركیا لەگەڵ ئەردۆغان كۆبویەوەو لەبارەی پەیوەندییەكانی هەردولاوە گفتوگۆیان كرد.

 

لەماوەی رابردوشدا هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا لەناو خاكی هەرێم و كوژرانی دوو سەربازی عێراقی لەلایەن توركیاوە بوونە هۆی نیگەرانی كازمی و جۆرێك لە ساردبوونەوە لە نێوان هەردو وڵات بەدیهات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا