لە مانگی ڕەمەزاندا خواردنگەیەک ڕۆژانە خواردنی هەزار کەس بەخۆڕایی پێشکەش دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە چەمچەماڵ زانیاری لەبارەی ئەو خواردنگەیە ئاشکرادەکات، کە ڕۆژانە خواردنی هەزار کەس بەخۆڕایی پێشکەش دەکات.

ئەمڕۆ شەممە16ی ئادار، پەیامنێری پۆڵەتیک پرێس لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند،” خواردنگەی ماڵی خودا لەسەر ڕێگای کەرکوک سلێمانی، بەشی 800 بۆ هەزار کەس خواردن دابین دەکات بۆ ئەو کەسانەی بەڕۆژوون یان هەژار و کەمدەرامەتن و لەسەر ڕێگاکە تێدەپەڕن، خواردنگەکە لەلایەن بنەماڵەی حاجی حوسێن و کوڕەکانی کراوەتەوە”.

حاجی یاسین لە لێدوانێکیدا بۆ پۆڵەتیک پرێس ئاشکرایکرد،” ئێمە لە پارەوە بیرمان لە کردنەوەی ئەم خواردنگەیە کردووەتەوە و کارمان لەسەر کردووە، ئەمساڵیش لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانەوە خواردنگەی ماڵی خودا دەرگای بۆ سەرجەم ڕۆژووان و ڕێبواران کراوەیەوە، ڕۆژانە بەشی هەزار کەس زیاتر خواردن ئامادەدەکەین و تەنها بۆ هەژاران نییە بۆ هەموو چین و توێژێکە”.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ بەهۆی قەیرانەوە زۆر قەرەباڵغترە بەراورد بە پار، لە خواردنگەکە برنج، فاسۆلیا، گۆشت، نان، خورما، ئاو و چا پێشکەش دەکرێت و تا ڕۆژی عارفە دەرگای بەڕووی هەموو چین و توێژێکدا کراوەیەوە.

ڕوونیکردەوە، سەرجەم بەشەناوخۆییەکانیان ئاگادارکردووەتەوە، کە دەرگای خواردنگەی ماڵی خودا بەڕوویاندا کراوەیەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا