پارتی و یەکێتی لە دەباشان لەبارەی هەڵبژاردنەوە کۆدەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شاندی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی سلێمانی کۆدەبنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 11، شاندێکی پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دێنە سلێمانی و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێک دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتی دەکات و شاندی پارتیش بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی دەبێت.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی هەردوولا و دۆخی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ بکرێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆی وەک دوا وادە بۆ تۆمار کردنی ناوی لیست و قەوارە سیاسیەکان دیاری کردووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، تائێستاش کورد نەگەیشتووەتە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی یەک لیست لە سنوری ناوچە دابڕێنراوەکان بەتایبەت لە کەرکوک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا