كازمی: لە دەنگدانی تایبەت هەنگاوی یەكەممان بە سەركەوتوویی بڕی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: هەنگاوی یەكەمیان بەسەركەوتویی بڕی بە ئاراستەی بەشداری فراوانی خەڵك لە دەنگدانی گشتی.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند: چەندین لایەن هەبوون كە گومانیان لە جدییەتی حكومەت هەبوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بێدەنگی حكومەت لە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن گوزارشت بوو لە هەڵوێستە نیشتیمانییەكە و رێگەیان نەداوە هیچ وەزیرێك بەشداربێت لە پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لایەنێك یان كاندیدێك.

مستەفا كازمی رایگەیاند، ئەوەی پەیوەندی بە ئاسایشی هەڵبژاردنەوە هەیە گەرەنتی كراوە و ئازادی تەواو بۆ دەنگدەران زامن كراوە.

مستەفا كازمی هەر لەو كۆنفراسە وتی، ئەركی ئەوە كە راستییەكان ئاشكرا بكات و رایگەیاند: عێراق نزیك بوەوە لە هەرەسهێنانی ئابوری، هیچ رێگەیەكیان لەبەردەم نەمایەوە جگە لە راستگۆی لەبەرامبەر گەلی عێراق.

دوای هەڵبژاردن لایەنە سیاسییەکان لەسەر دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ رێکدەکەون، مستەفا کازمی بە ئاماژەدان بە دۆخی عێراق لە رووی نێودەوڵەتی و دەستوەردانی وڵاتان لە کاروباری نێوخۆی عێراق بە سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەڵێت، ” عێراق باخچەی کەس نییە؛ لەسەر پیاوی دەوڵەت پێویستە پێش هەموو شتێک پابەندی عێراق بێت و دوور لە هەر پەیڕەوێکی حیزبی ، مەزهەبی یان نەتەوەیی و دەبێ ملکەچی بەها و ئاکارەکان بێت و کاری باش بێت، پێویستە ئەوەی لە داهاتوودا سەرۆکایەتیی عێراق دەکات لە دوای هەڵبژاردن، بەرپەرچی هەموو ئەمانە بداتەوە بۆ ئەوەی هەڵەکانی رابردوو دووبارە نەبنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا