رووسیاو كۆریای باكوور بەنیازی چین و دەیانەوێت چ پەیامێک بە رۆژئاوا بدەن؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە نێوان پێشوازییەكی گەرمدا، كۆریای باكوور پێشوازی لە میوانەكەی، سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕووسیا كرد، كە بە یەكەم سەردانی بەرپرسێكی باڵای بیانی بۆ ئەو وڵاتە دادەنرێت لە دوای پەتای كۆرۆناوە گەیشتبێتە پیۆنگیانگ.

 

ئەم سەردانە لە كاتێكدایە كە دوژمنایەتی ڕوسیا و ڕۆژئاوا لەسەر شەڕی ئۆكرانیا چڕتر دەبێتەوە

سێرگی شۆیگو لەگەڵ هاوتاكەی لە كۆریای باكوور كۆبووەوە و دووپاتیكردەوە كە مۆسكۆ هاوكارییە سەربازییەكانی لەگەڵ پیۆنگیانگ بەهێزتر دەكات، باسی لە هاوبەشی مێژوویی و گرنگی نێوان هەردوو وڵات كرد.

ئەم سەردانە لە كاتێكدایە كە دوژمنایەتی ڕوسیا و ڕۆژئاوا لەسەر شەڕی ئۆكرانیا چڕتر دەبێتەوە.

سەردانەكەی شۆیگو بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای سەربازی لە 25 تا 27ی تەموز دەخایەنێت، بەمەبەستی بەشداریكردن لە ئاهەنگی 70 ساڵەی سەركەوتنی گەلی كۆریا لە شەڕی 1950- 1953 بە پشتیوانی سەرەكی مۆسكۆ.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەدا كە سەردانەكە لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییە سەربازییەكان دێت، هەروەها هەنگاوێكی گرنگە لە پەرەپێدانی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

مۆسكۆ و پیۆنگ یانگ دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەم هاوكارییەوە چ پەیامێك بە واشنتۆن بگەیەنن؟

لەمبارەیەوە، دەیڤید دی ڕۆش، پسپۆڕی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی نزیك، ڕایگەیاند؛ ئەوەی جێی سەرنجە قەبارەی نوێنەرایەتییەكەی ڕووسیایە، كە شۆیگو وەزیری بەرگریی ڕووسیا سەرۆكایەتی دەكرد، لە چاو شاندەكەی چین كە ئاستەكەی نزمتر بوو، بەو پێیەی كەسانی دیار نەبوون.

ڕووسیا دەیەوێت پەیامێك بۆ جیهان بنێرێت كە هاوبەشی هەیە و وڵاتانی تر هەن كە دەتوانن تەقەمەنی و چەكی بۆ دابین بكەن

دەشڵێت: ئەوە ئاهەنگێكە بۆ ساڵیادی كۆتایی هاتنی جەنگی كۆریا، كە ڕوسیا و چین ڕۆڵی سەرەكییان هەبووە لە دابینكردنی چەك و پیاو بۆ كۆریای باكور، بۆیە بە شێوەیەكی سروشتی پێویستە بەشداری مەراسیمەكە بكەن.

هەروەها ڕووسیا دەیەوێت پەیامێك بۆ جیهان بنێرێت كە هاوبەشی هەیە و وڵاتانی تر هەن كە دەتوانن تەقەمەنی و چەكی بۆ دابین بكەن، بۆ ئەوەی شەڕی ئۆكرانیا بەردەوام بێت.

سەرۆكی كۆریای باكور و وەزیری بەرگری رووسیا كۆبوونەوە:

كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور لەگەڵ سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕووسیا لە پیۆنگیانگ كۆبووەوە.كۆبوونەوەكە یارمەتیدەر دەبێت بۆ قوڵكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ڕوسیا و كۆریای باكور.

میدیاكانی كۆریای باكوور بڵاویانكردەوە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكور و سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگری ڕوسیا سەردانی “پێشانگای چەك-2023″یان لە پیۆنگ یانگ كرد.

“پێشانگای چەك – 2023” بە سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری كۆریای باكور ڕێكخرا، بە بۆنەی 70 ساڵەی سەركەوتن لە “جەنگی ڕزگاری نیشتمانیی گەورە”، وەك پیۆنگ یانگ بە جەنگی كۆریا (1950-1953) ناوی دەبات.

كیم و شۆیگو پێكەوە پێداچوونەوەیان بە چەكی مۆدێرن كردووە، هەروەها باسیان لە “ڕەوت و ستراتیژییە جیهانییەكان بۆ پەرەپێدانی چەك” كردووە.

كیم لە كاتی سەردانەكەیدا بۆ “پێشانگای چەك 2023″، نوێترین فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان و مووشەكی بالیستیی كیشوەربڕی كە لەلایەن پیۆنگیانگەوە دروستكراوە، نیشانی شویگوی داوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا