پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایکرد، ژمارەی توشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون بەرزبووەتەوە و تائێستا 63 کەس بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە.
سائیر سەبری حسێن، بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە بەشی ڤێتێرنەری وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون و نزیکبوونەوەی چلەی ئیمام حسێن، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان رێکاری خۆپارێزی بەرفراوان و توندی گرتووەتەبەر.
ڕایگەیاند، ڕێکار و ڕێنمایی نوێیان ئاڕاستەی نەخۆشخانە و کلینیکەکانی ڤێتێرنەری کردووە و بەهەماهەنگی لەگەڵ هەردوو مەزارگەی حسێن و عەباسی بەدواداچوون بۆ ئەو ئاژەڵانە دەکەن، کە سەردەبڕدرێن.
ڕوونیکردەوە، تائێستا ژمارەی توشبوون گەیشتووەتە 501 کەس، کە 63 کەس گیانیانلەدەستداوە.