پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكووری ده‌ستگیر كرد و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
ئاسایشی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لە 9ی ئاداری 2024 ئاگرێک کەوتەوە لە کۆگای کۆمپانیای (دیکۆراس) لەناوچەی پیشەسازی باکوری شاری هەولێر، بووە هۆی زەرەر و زیانێکی زۆری ماددی و سووتانی تەواوی کۆگاکە، دوای رووداوەکە لەلایەن تیمەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە کراو لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت هۆکاری سووتانی ئەم کۆگایە شۆرتی کارەبا نەبووە، بەڵکو بە مەبەست کەسێک ئەم تاوانەی ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە: دوای بەدواداچوونی ورد و زیاتری تیمەکانمان توانیمان ناسنامەی ئەوکەسە ئاشکرا بکەین کە هەڵساوە بە سووتاندنی ئەم کۆگایە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ف، ح، ع)مان دەستگیر کرد، تۆمەتباری ناوهاتوو لە لێکۆڵێنەوەکان دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
له‌كاتێكیشدا زیانه‌كانی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه به زیاتر له 10 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، ئه‌و تۆمه‌تباره كه كه‌سێكی به‌ته‌مه‌نه و خه‌ڵكی مووسڵه، له دانپێدانانه‌كانیدا رایگه‌یاندووه، له‌ڕێگه‌ی مادده‌ی ته‌نه‌ره‌وه كۆگاكه‌ی سووتاندووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، پێشتر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌گه‌ڵ خاوه‌نی ئه‌و كۆگایه هه‌بووه.