ئاسۆ مامەند: بۆ دروستكردنی كۆدەنگی لە كەركوك لەگەڵ پارتی كۆدەبینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بۆ دروستكردنی كۆدەنگی لە كەركوك لەگەڵ پارتی و لایەنە كوردییەكانی دیكە كۆدەبنەوە و دەیانەوێت كورد بەیەك كوتلە گفتوگۆ لەگەڵ پێكھاتەكانی دیكە بكات بەمەبەستی پێكھێنانی ئەنجومەنی پارێزگا و دیاریكردنی پارێزگار.

لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی كوردسات نیوز، ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕایگەیاندووە، دەیانەوێت نێو ماڵی كورد ێك بخەن و بەیەك كوتلەی كوردییەوە بچنە گفتوگۆوە لەگەڵ پێكهاتەكانی دیكە لە كەركوك.

وتیشی، نەك تەنها لە كەركوك بەڵكو لەتەواوی ناوچە دابڕێندراوەكان دەیانەوێت ئەو یەكڕیزیە دروستبكەن بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ پارتی كۆدەبنەوە.

ئاسۆ مامەند راشیگەیاند، لەسەر ئاستی كەركوك كۆدەنگی تەواوی حزب و لایەنە كوردییەكان بەدەست دەهێنن و لەم هەفتەیەشدا بانگهێشتی تەواوی لایەنە كوردیەكانی كەركوك دەكەن بۆ كۆبوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا