وتەبێژی حکومەتی هەرێم: بەغداد 700 ملیارەکە نانێرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە28ی تشرینی یەکەم، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی 700 ملیار دینارەکەی بەغداد پەیامێکی بڵاوکردەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،” لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ‎بڕیار وابوو هەفتەی پێشوو بڕی ۷٠٠ ملیار دیناری ‎موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی موچە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت”.

ئاماژەی بەوەکرد، ‎”ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو ڕۆژی سێشەممە حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی و لە ماوەی ڕابردوو نیەتی ڕوونی حکومەتی هەرێم نیشاندرا بۆ ڕێککەوتن و گەیشتنە ئەنجام لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ”.

باسی لەوەشکرد و وتی،” هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە کە ئەنجامیبدەین، بەڵام ئەگەر دۆخەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت ، لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافی دەستووری خەڵکی هەرێمی کوردستان ناتوانین بێ دەنگ بین”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا