بافڵ تاڵەبانی و هادی عامری کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بەغدا چاوی بە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کەوت.

ئەمڕۆ دووشەممە24ی تەمموز، لە دیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی  مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عیراق ئامادەبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران و گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری نێوان هێزە سیاسییەکان و گەیشتن بەدیدێکی هاوبەش بۆ کۆی هاوکێشەکان تەوەرێکی دیکە بوو، هەروەها هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند کردەوە بەشێوەیەک، کە دەستوور خاڵی یەکلاکەرەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان و چەسپاندنی دادپەروەری بێت.

هاوکات، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی و بونیادنەرانە کرد و رایگەیاند، پابەندبوون بە دەستوور فاکتەری سەرەکی پاراستنی مافەکانی هەموو نەتەوە و پێكهاتەکانی وڵاتە. سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر کێشەکانیشدا پەیوەستە بە کاری پێکەوەیی و هەوڵی دڵسۆزانەی لایەنە سیاسییەکانەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا