وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتە هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سیباستیان لیكورنو وەزیری بەرگریی فەرەنسا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.
 
 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری بەرگری فەرەنسا  رایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی باشی لەگەڵ وەزیری بەرگریی فەرەنسا هەبووە و دەشڵێت، گەلی کوردستان هەرگیز پشتیوانیی فەرەنسا لە قۆناغە جیاوازەکاندا لەبیر ناکات.
نیچیرڤان بارزانی بەردەوامیی هاوکاری و پشتیوانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و فەرەنسای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە پێویست زانی و وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسی فەرەنسامان کرد بۆ پشتیوانی و دۆستایەتیی بەردەوامیان لەگەڵ گەلی کوردستان، گەلی کوردستان هەرگیز پشتیوانیی فەرەنسا لە قۆناغە جیاوازەکاندا لەبیر ناکات.

لای خۆیەوە سباستیان لیکۆرنو، وەزیری بەرگری فەرەنسا لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کرد و خۆشحاڵی بە سەردانەکەی راگەیاند و وتی، یەکەمجارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەم و جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، پەیوەندیەکی دۆستانە و رۆحیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە و ئەم سەردانە لەیادناکەم.

سـباستـیان لیکۆرنو ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا مەترسی داعش کۆتایی نەهاووە و دەبێت لە هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام بین.

هاوکات باسی لەوەشکرد، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەبێت لە هەماهەنگی هەواڵگری و مەشقپێدانەوە هاوکاری زیاتری یەکتر بکەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا