هیچ پێشلکارییەکی هەڵبژاردن لە کوردستان تۆمار نەکراوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتە بێژی باڵای کۆمسیۆنی هەڵبژاردەکان جەختی لەوە کردەوە، لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، هیچ پێشێلکارییەک ئەنجام نەدراوە.

جومانە غەلای وتەبێژی فەرمی کۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژادن جەختی لەوە کردەوە، لە میانەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق، تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەکی یاسایی ئەنجام نەدراوە، کۆمسیۆن بەردەوامن لە جێبەجێکردن هەموو ڕێوشوێنە یاساییەکان.

غەلای ئاماژەی بەوەشدا، کۆمسیۆن تا ئێستا 60پێشێلکاری لە بانگەشەی هەڵبژاردندا تۆمار کردووە، بە شێوەیەکی یاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان.

لە هەمان کاتدا عیماد جەمیل ئەندامی بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن جەختی لەوە کردەوە، لیژنەی ئەمنی باڵا ئەنجامی هەڵبژاردن و دەنگەکان بە فڕۆکە لە تەواوی پارێزگاکانەوە دەگوازنەوە بۆ بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا