كۆمسیۆنی عێراق وەڵامی سەرۆكایەتی هەرێم دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، داواكارییەكەی سەرۆكایەتی هەرێمیان پێگەیشتووە لەبارەی سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی داهاتوو وەڵامی هەرێم دەدەینەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر سەرۆكایەتیی هەرێم رایگەیاندبوو، بە نووسراوی رەسمی داوایان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق كردووە، كە سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات، كە 18 ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵی دیاریكردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا