پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا ڕایگەیاند، “ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناوەوە و دەرەوەی وڵات بەردەوام دەبن”.
پێشتر میدیای تورکی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش بریتی دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی کوردستان.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، تورکیا بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لەناوەوە و دەرەوەی وڵات دژی پارتی کرێکارانی کوردستان.
ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە هێزەکانی تورکیا ناوچەیەکی گەشتیاری زاخۆیان بۆردومان کرد و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و 26 کەسی دیکەش بریندار بوون، ئەمەش کاردانەوەی توندی عێراقییەکانی لێکەوتەوە و لە چەندین شاری عێراق کونسوڵخانە و بارەگاکانی تورکیا داخران.