ئەو تۆمەتبارانەی ڕۆژی جەژن کەسێکیان بریندارکرد دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارانەی ڕۆژی جەژن لەسەر ماتۆڕسکیلەوە بەفیشەک کەسێکیان بریندارکرد دەستگیرکران.

ئەمڕۆ سێشەممە25ی نیسان، عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی یەکەم ڕۆژی جەژن لە گەڕەکی شەهیدانی قەزاری کەلار و نزیک نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب دوو تۆمەتبار لەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقەیان لە سێ گەنج کرد و یەکێکیان برینداربوو، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلاری ڕاسپارد هەوڵی تەواو بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران بدەن.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای لێکۆڵیبەوە و بەدواداچوون و سوود بینین لە کامێرای چاودێری لەئێستادا تۆمەتباران کە دوو کەسن دەستگیرکراون.

ڕوونیکردەوە، بەپێی ماددەی405/31 بەندکراون و لەبەشی پۆلیسی کەلار لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا