هێزە ئەمنییەکانی بەغدا خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

پۆڵەتیک پرێس:
هێزە ئەمنییەکانی بەغدا لە دەوروبەری ناوچەی سەوز خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری گردبوونەوەی میلیشیا شیعەکان.

ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە میلیشیا شیعەکانی عێراق لە نزیک پردی هەڵواسراو و بەردەم دەروازەی وەزارەتی پلاندانان لە ناوچەی سەوز خۆپیشاندان دەکەن، خۆپیشاندانەکەش بۆ ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسە.

پێشتر هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لەو میلیشیا شیعانە کردبوو کە لە شەقامی فڕۆکەخانەی بەغدا و بەدیاریکراوی شوێنی کوژرانی سولەیمانی و ئەبو مەهدی، گردبوونەوەکە ئەنجامبدەن.

میدیای عێراقیی دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕونەدانی هیچ پێکدادانێک خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بڵاوەیانپێکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا