پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی، بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە بڵاوبوونەوەی پەتای هەوکردنی پەردەی مێشک لەناو منداڵان لیژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی پێکدەهێنێت.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “لەسەر ڕاسپاردەی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، لەپێناو بەدواداچوونی ڕەوشی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لەناو منداڵان، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا لیژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی پێکبهێنێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بەپێکهێنانی لیژنەیەکی پزیشکی و پسپۆڕی فراوان بۆ سەردانیکردنی مەیدانی شاری هەڵەبجە و سلێمانی بەمەبەستی بەداواداچوون و لێکۆڵینەوەی زانستی و ڕێکارەکانی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەکان و دەستنیشانکردن و چارەسەریەکان و پێداویستیەکانی ڕەوشی ئەم نەخۆشیە لە نەخۆشخانەکانی منداڵان.
نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لەئێستادا نەخۆشییەکی بڵاوە لەناو منداڵان و گوازراوەیەوە و بەزۆری بەهۆی ڤایرۆسەوە ڕوودەدات.