سەرۆكوەزیرانی عێراق بەرپرسێكی باڵا دووردەخاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، رافل یاسین خزەیری لە پۆستەكەی دوورخستەوە و لە شوێنی ئەو عەممار سوبحی خەلەفی دانا.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، كە سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، رافل یاسین خزەیر لەلایەن محەمەد شیاع سوودانییەوە لە پۆستەكەی دوورخراوەتەوە، بە بێ ئەوەی ئاماژە بە هۆكارەكەی بكات.

هاوكات بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لە میدیای عێراقدا بڵاوكراوەتەوە، عەممار سوبحی خەلەف لە شوێنی رافل یاسین خزەیر بۆ پۆستی سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی دانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا