دۆسیەی سزادراوانی بادینان رەوانەی دادگای پێداچوونەوە كرا

پۆڵەتیك پرێس

دۆسییەی سزادراوانی بادینان رەوانەی دادگای پێداچوونەوەكراو چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتودا پێداچوونەوە بە دۆسیەكانیاندا بكات.

بەشدار حەسەن یەكێك لەپارێزەرانی دۆسییەی سزادراوانی سنوری بادینان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەگەڵ دۆسییەی سزادراواندا داوایەكیان داوەتە دادگا بۆ ئەوەی دۆسییەكە بدرێتە دەستەی بەرفراوانی دادگای پێداچوونەوە تاوەكو زۆرترین دادوەر كەیسی سزادراوان ببینن و بڕیارێكی دروستی لەسەر بدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕێی ئەنجامی گەورە لەدادگای پێداچونەوە دەكەن، چونكە دادگاكە دەتوانێت بڕیارەكانی دادگای دووی هەولێر هەڵبوەشێنێتەوەو گیراوان ئازاد بكات لەبەر ئەوەی ئەو بەڵگانەی پێشتر خراونەتەڕوو جێگەی باوەڕ نین و نابنە بەڵگەی یاسایی بۆ سزادانی گیراوان.

دوای زیاتر لە شەش مانگ لە دەستگیركردنیان هەریەكە لە شێروان شێروانی و گوهدار زێباری و ئەیاز كەرەم و و شڤان سەعید و هاریوان عیسا، لە رۆژی 16ی شوباتی رابردود لەلایەن دادگای تاوانی دووی هەولێرەوە سزای شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا ئەوەش كاردانەوەی ناوخۆ و دەرەوەی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا