رەوشی كەش و هەوای ئەمڕۆو سبەی بڵاوكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەشی پێشبینییەكانی كەشناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی راگەیاند.

بەشی پێشبینییەكانی كەشناسی، رایگەیاند: كە ئەمڕۆ هەینی 30ی حوزەیرانی 2023 بڵاوكراوەتەوە كەشوهەوای ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت:

كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە كەشدا، كاریگەریەكەی لە ناوچەكانی باشووری هەرێم كەمێك زیاترە.

خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 25 ) كیلۆمەتر /كاتژمێرێك.
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت.

پلەكانی گەرما / نزمتر دەبێت بە نزیكەی 1 تــــا 2 پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كیلۆمەتر دەبێت.

پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە؛ كەشوهەوای سبەی شەممە 1ی تەممووزی 20023، بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:

كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور.

پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

خێرای با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) كیلۆمەتر /كاتژمێرێك.

ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت.

مەودای بینین/ لە نێوان (8 – 10) كیلۆمەتر دەبێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

دهۆك: 40 پلەی سیلیزی

كەركوك: 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی

سۆران: 38 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا