تورکیا لە لیبیا چەکدارە کۆنەکانی بە چەکداری نوێ دەگۆڕێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، تورکیا لەم دواییانەدا بەشێک لە چەکدارە سورییەکانی سەر بە خۆی لە لیبیا گەڕاندووەتەوەو چەکداری دیکەی ناوردووەتەوە لیبیا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە چەند سەرچاوەیەکەوە گواستوویەتیەوە کە بەم دواییانە تورکیا 140 چەکداری سوری کە پێشتر بۆ لیبیای ناردبوون گەڕاندووەتەوەو 200 چەکداری دیکەی بۆ لیبیا ناردووە.

سەرچاوەکان بۆ ڕوانگەکە ئاماژەیان بەوە کردووە کە تورکیا ئەندامانی گروپە چەکدارییەکانی “عەمشات” و “سوڵتان موراد” و “گروپی حەمزە” ئاڵوگۆڕ پێکردووە.

ئەم کارەی تورکیا لەکاتێکدایە کە بەپێی ڕێککەوتنێک گەڕاندنەوەی چەکدارانی سوری لە لیبیا وەستاوە ئەوەش بەپێی داواکارییەکی نێودەوڵەتی و لێکتێگەیشتنێکی لایەنەکانی لیبیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا