پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عێراق له وتاری جه‌ژنی قوربان رایگه‌یاند: له به‌رده‌م بۆمبێكی ته‌وقیتكراوی دارایی گه‌وره‌داین، زیاتر له نیو ملیۆن گه‌نج له چاوه‌ڕوانی هەلی كاردان، ئه‌م ژماره‌یه ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵنه‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزە نوێیه‌دا خۆمان بگونجێنین و ئابوورییمان باش نه‌كه‌ین، ئه‌وا رووبه‌ڕووی تسۆنامییه‌كی دارایی و ئابووریی مه‌ترسیدار ده‌بینه‌وه.
عه‌ممار حه‌كیم، وتی: زیاتر له نیو ملیۆن گه‌نج له چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تی كاردان، ئه‌م ژماره‌یه ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌باشی له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره‌یه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت نه‌كه‌ین و له حكومه‌تدا جێیان نه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وا ئێمه له‌به‌رده‌م بۆمبێكی ته‌وقیتكراوی دارایی گه‌وره‌داین، ئه‌گه‌ر هه‌وڵنه‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه نوێیه‌دا خۆمان بگونجێنین و ره‌وتی ئابوورییمان باش نه‌كه‌ین، ئه‌وا عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی تسۆنامییه‌كی دارایی و ئابووریی مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه.
وتیشی: گرنگیدان به رۆشنبیری هیچ كه‌متر نییه له لایه‌نه ئابوورییه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه رووبه‌ڕووی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیداری مادده هۆشبه‌ره‌كان ببینه‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه به‌گشتی ده‌بێت.