پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیران، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆماوەیەکی کەم بەرزدەبێتەوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنی کەمێک بەرزدەبنەوە.
سبەی سێشەممە 27ی حوزەیران، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.
بەپێی کەشی پێشبینیکراو، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 42 پلەی سیلیزیە، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی دەبێت کە 36 پلەی سیلیزیە.