نێچیرڤان بارزانی داوا لە خوێندکاران دەکات دواڕۆژێکی گرنگ بۆ خۆیان و وڵات دروست بکەن

پۆڵەتیک پرێس

سه‌رۆكی هه‌رێم  له میانەی پێشکەشکردنی ‌وتارێكدا له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچوانی زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی، داوای لە خوێندکارانی زانکۆکە کرد، دوارۆژێكی گرنگ بۆ خۆیان و وڵات دروست بكه‌ن،  ده‌رفه‌تی كار  لەدەست نەدەن بۆ ئەوەی خەونەکانیان بەدیبهێنن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئەمرۆ چوارشەممە لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی داوای لە خوێند کارانی زانکۆکە کرد، دوارۆژێكی گرنگ بۆ خۆیان و وڵات دروست بكه‌ن،  ده‌رفه‌تی كار  لەدەست نەدەن بۆ ئەوەی خەونەکانیان بەدیبهێنن، وتیشی “كاری ئێوه‌ كۆتایی نه‌هاتوه‌ و به‌رپرسیارێتیتان بێ كۆتاییه‌، هه‌ر رۆژێك كه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن له‌ باشتركردنی ژیانی كه‌سانی دیكه‌دا، شان ده‌ده‌نه‌ به‌ به‌رپرسیارێتی،  نابێت كۆڵ بده‌ن و به‌دڵنیاییه‌وه‌ سه‌رده‌كه‌ون”.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە دەبێت خوەندکاران لەخۆ بوردوییان هەبێت کاری باش بکەن بۆ دروست کردنی دونیایەکی باش.

سەبارەت بە بارو دۆخی سیاسی عێراق سەرۆکی هەرێم وتی، تاکە چارەسەر بۆ ئەم دۆخەی ئێستا عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت، له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراقیشه‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی وتی، یه‌كتر قبوڵكردن و یه‌كتر خوێندنه‌وه‌ و نه‌رمی نواندنه، وتیشی داوا لە كۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و به‌سه‌روه‌ركردنی یاسا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو ئه‌و كێشانه‌ بده‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ توشی وڵاته‌كه‌مان بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا