بەتۆمەتی كوشتنی خۆپیشاندەران ئەفسەرێكی وەزارەتی ناوخۆ سزادرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر رووداوەكانی پردی زەیتوون، كە بووە هۆی كوشتنی 67 خۆپیشاندەر و برینداربوونی 168ی دیكە لە شاری ناسریەی پارێزگای زیقار، ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی ئەو پارێزگایە بڕیاری زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر ئەفسەرێكی بەرپەچدانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەپاند.

رۆژی یەكشەممە، 25-6-2023، دادگای باڵای تاوانەكانی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق سزای زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر عومەر نزار ئەفسەر بە پلەی موقەدەم لە هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرای سەر بە وەزارەتی ناوخۆ سەپاند كە بەپێی چالاكوانانی پارێزگاكە رۆڵی لە سەركوتكردن و رووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندەرانی پارێزگاكە بەتایبەت شاری ناسرییە لەو ساڵەدا هەبووە.

لە تشرینی دوومی ساڵی 2019، هەزاران گەنج لە بەشێكی زۆری پارێزگاكانی عێراق خۆڕسكانە دەستیان بە خۆپیشاندان لە دژی نادادی و گەندەڵی و بێكاری و هەژاری دەستپێكرد و بەهۆیەوە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دەستی لەكاركێشایەوە، لە خۆپیشاندانەكاندا كە لە بەغدا زۆر توندبوو، زیاتر لە 500 گەنج كوژران و نزیكەی سێ هەزاریش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا