پەرلەمانتارێك: دەرفەتێكی گونجاو هاتووەتە پێش بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاسای نەوت و غاز

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا دۆخێكی لەبار هاتووەتەپێش بۆ ئەوەی گفتوگۆی لایەنەكان تایبەت بە دەرچواندنی پرۆژە یاسای نەوت و غاز دەستپێبكاتەوە.

زەینەب موسەوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەكرد، دوای دەرچواندنی یاسای بودجە لە ئێستادا دەرفەتێكی گونجاو هاتوەتە پێش بۆ پەسەندكردنی ئەو پرۆژە یاسایانەی لە خولەكانی پێشوتردا پەكخرابوون.

وتیشی، گرنگترین یاساش كە تائێستا نەتوانراوە دەربچوێنرێت، یاسای نەوت و غازە كە دەبێتە نەخشەڕێگای داهاتوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی دۆسیەی نەوت.

ئەندامەكەی لیژنەی نەوت و غاز دەڵێت، هەرچەندە هەندێك لایەن هەن نایانەوێت كێشە ئابورییەكانی وڵات چارەسەر بكرێت، بەڵام لیژنەكەی ئەوان كار بۆ رەخساندنی دۆخێكی لەبار دەكات بۆ دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا