پۆڵەتیك پرێس :
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت: دەربارەی پرسی لامەركەزی پارتی وەڵامی یەكێتی داوەتەوە و ئامادەیە پڕۆژەی لا مەركەزی جێبەجێبكات.
ئارێزعەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی : یەكێتی داوای جێبەجێكردنی پرۆژەی لامەركەزی كردووە بە دوو قۆناغ، قۆناغی یەكەمیان شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانە لەلایەن حكومەتی هەرێمە وە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، ئەوەشی دەمێنێتەوە بۆ قۆناغی دووەم بكرێتە پڕۆژە یاسا یەك و ئاراستەی پەرلەمان بكرێت تا لە رێگەی دەنگدانەوە یاسای بۆ دەربكرێت و بەپێی یاسا جێبەجێبكرێت.
ئارێزعەبدوڵا وتیشی: بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی لامەركەزی یەكێتی تا كۆتایی ساڵ وادەی بۆ پارتی دیاری كردبوو بۆ ئەوەی وەڵامیان بدەنەوە، پێش ئەو وادەیە پارتی وەڵامی داوەتەوە و ئامادەییان دەربڕیوە و بەڵێنیانداوە پڕۆژەی لامەركەزی كە پڕۆژەی یەكێتیە جێبەجێبكەن.
دوای بەستنی كۆنگرەی چوارەم، یەكێتی لە رێگەی پرۆژەیەكەوە داوای جێبەجێكردنی لامەركەزی كرد و لەو كاتەوە لەسەر ئاستی حزبی و پەرلەمانی كاری بۆ دەكات.