ناتۆ بە مانۆڕە بەرفراوانەکەی چ پەیامێك بە رووسیا دەدات؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ گەورەترین مانۆڕی ئاسمانی لە مێژووی خۆیدا، بەناوی ئێر دیفێندەر 23 دەستپێكرد.

زیاتر لە 10 هەزار سەرباز بەشداری مانۆڕەكە دەكەن

مانۆڕی ئێر دیفێندەر 23 تا رۆژی 23ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، كە تێیدا 250 فڕۆكەی جەنگی و 25 وڵاتی ئەندام لە ناتۆ هاوشان لەگەڵ سوید و ژاپۆن بەشداری تێدا دەكەن.

زیاتر لە 10 هەزار سەرباز بەشداری مانۆڕەكە دەكەن و ئامانجیش لێی، نیشاندانی یەكگرتووی هاوپەیمانێتییەكەیە دژی هەڕەشە دەرەكییەكان.

دەستپێكردنی گەورەترین مانۆڕی ئاسمانی ناتۆ لە مێژووی خۆیدا پرسیاری زۆر هەڵدەگرێت

لەلای خۆیەوە، ئەیمی گۆتمان، باڵیۆزی ئەمەریكا لە ئەڵمانیا روونیكردەوە، ئەم مانۆڕە سەربازیانە ئامانج لێیان گەیاندنی پەیامێكە، بەتایبەتی بۆ رووسیا، وتیشی: بە هەماهەنگی پێكەوە هێزمان چەند هێندە دەكەین.

دەستپێكردنی گەورەترین مانۆڕی ئاسمانی ناتۆ لە مێژووی خۆیدا پرسیاری زۆر هەڵدەگرێت بەتایبەتی لەم كاتەدا لە ناوەڕاستی ململانێی ڕۆژئاوا لەگەڵ ڕووسیا و ئەو پەیامانەی كە لەگەڵ خۆیدا بۆ مۆسكۆ هەڵیگرتووە.

ژەنەڕاڵ ئینگۆ گێرهارز، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەڵمانیا لەكاتی ناساندنی مانۆڕەكەدا وتی، بیرۆكەی ئەم مانۆڕە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی2018 وەك وەڵامێك بۆ رووسیا دوای لكاندنی دوورگەی كریمیا لەلایەن ئەو وڵاتەوە لە ساڵی 2014.

ئەم مانۆڕە لەسەر بنەمای سیناریۆیەكی بەرگری بەكۆمەڵ داڕێژراوە كە بە سیناریۆی مادەی پێنجیش ناسراوە، كە هاوپەیمانان هێزی ئاسمانی خۆیان لە ئەڵمانیا بڵاودەكەنەوە بۆ شەڕكردن لەگەڵ هێزە داگیركەرە تێكەڵەكانی نەیارێكی خەیاڵی.

قەبارەی مەشقەكان زۆر گەورەترە لە هەموو ئەو مانۆڕانەی كە لە ساڵانی پێشوودا ئەنجامدراون

لە مادەی پێنجەمی میساقی ناتۆدا هاتووە كە “هەر هێرشێك یان دەستدرێژییەكی چەكداری بۆ سەر یەكێك لە وڵاتانی ئەندام ئەنجام بدرێت بە دەستدرێژی بۆ سەر هەموو وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ناتۆ دادەنرێت و بەو پێیەش لەسەر مافی بەرگریكردن لەخۆیان ڕێكدەكەون.

هەروەها مانۆڕەكە مەشقی ئۆپەراسیۆنی و تاكتیكی لەخۆدەگرێت، بەتایبەتی لە ئەڵمانیا و هەروەها لە كۆماری چیك و ئیستۆنیا و لاتڤیا.

ئەلێكساندەر كامكین توێژەری باڵا لە پەیمانگای ئابووری جیهانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی ئەكادیمیای زانستی ڕووسیا پێی وایە كە مەشقەكانی ناتۆ پەیامێكە بۆ ڕووسیا لە چوارچێوەی ململانێكانی ئۆكرانیادا.

كامكین ئاماژەی بەوەدا كە قەبارەی مەشقەكان زۆر گەورەترە لە هەموو ئەو مانۆڕانەی كە لە ساڵانی پێشوودا ئەنجامدراون، هەروەها “پەیوەندی بە ڕێگای گشتی بەرەو میلیتاریزەكردنی وڵاتانی ئەوروپا لە هەلومەرجی ئێستادا هەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا