پۆڵه‌تیك پرێس
رێکخەرى ژوورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان ڕایگه‌یاند، پشتگیرى له خۆپیشاندان ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵك ده‌كه‌ین به‌شێوه‌ى مه‌ده‌نى و ده‌شڵێت “ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵى ئه‌نجامده‌درێت”.
ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك به‌تایبه‌ت پرسى ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندان دژى لێبڕین و دواكه‌وتنى موچه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانى موچه‌خۆران كۆبوه‌وه، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیشدا گۆڕان هه‌ڵوێستى خۆی راگه‌یاند.
دلێر عەبدولخالق، رێکخەرى ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان وتى: “ئێمه پشتگیرى له خۆپیشاندان و ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵك ده‌كه‌ین به‌شێوه‌ى مه‌ده‌نى، نه‌ك ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قام خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داواى مافى خۆیان ده‌كه‌ن”.
وتیشى، “ئێمه وه‌ك بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه له كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شدارین له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى هه‌موو هه‌وڵمان بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م قه‌یرانه‌یه قوڵه‌یه كه كارى له‌سه‌ر ژیانى خه‌ڵك كردووه، هاوكات داواشمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رپرسیارن له دۆخى ئه‌منى شاره‌كه و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى شارستانى و مه‌ده‌نیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌ن چونكه مافى خۆیانه داواى مافه‌كانیان بكه‌ن”.
رێکخەرى ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێش ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون، كاتى ئه‌وه‌یه قاچاخچێتى خاڵه‌سنوریه‌كان رابگرن بۆ ئه‌وه‌ى به‌و داهاته‌ى هه‌یه له هه‌رێم ئیداره‌ى وڵات بده‌ن.
له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى له‌نێوان سێ لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كه‌ى حكومه‌ت كه له‌پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان پێكهاتووه باسى له‌وه‌كرد، زه‌مینه سازییه‌كى زۆر كراوه بۆ كۆبونه‌وه‌ى سێقۆڵى، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تایى هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، داواشیكرد ئه‌وله‌ویه‌ت به خه‌مى ژیانى خه‌ڵك و دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌یه‌ك بدرێت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
ئه‌و قسانه‌ی رێکخەرى ژورى رۆژنامەوانى بزوتنەوەى گۆڕان دواى ئه‌نجامدانى خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى دوو رۆژى رابردوى چین و توێژه جیاوازه‌كان دێت كه دژى لێبڕین و دواكه‌وتنى موچه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.