لەم مانگەوە نرخی داواکردنی ڤیزای ئەمریکا زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، لەم مانگەوە گۆڕانکاری بەسەر نرخی داواکردنی ڤیزای ئەمریکادا دێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئاشکرایکرد، “بەهۆی زیادبوونی خەرجییەکان، لەڕۆژی 30ی ئایار بەدواوە نرخی پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای ئەمریکا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و زیاددەکات، چونکە هەموو ساڵێک لێکۆڵینەوە لە خەرجی خزمەتگوزاریەکانی تایبەت بە ڤیزا دەکەین و لەسەر ئەو بنەمایە بڕی پارە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا دیاری دەکەین”.

ئاماژەی بەوەکرد،” لەدوای ڕۆژی 30ی ئایارەوە نرخی ڤیزای ئەمریکا بۆ زۆرێک لە گەشتیارن لە بوارەکانی(بزنس، گەشتیاری، خوێندن و پڕۆگرامە ئاڵوگۆڕەکان) لە 160 دۆلارەوە دەبێت بە 185 دۆلار و نرخی ڤیزا لەسەر داواکاری خاوەنکار بۆ ڤیزای کاتی کار لە جۆرەکانی(R،Q، P، O، L، H) لە 190 دۆلارەوە دەبێت بە 205 دۆلار.

ڕوونیکردەوە، ئەو کەسانەی پێش 30 ئایار پارەیان داوە پێویست ناکات پارەی زیاتر بدەن تەنانەت ئەگەر کاتی چاوپێکەوتنەکەش بکەوێتە دوای ئەو بەروارەوە، بەمەرجێک پسوڵەی پێدانی پارەکە بەسەرنەچوبێت، هەروەها لەئێستادا بەشی ڤیزا لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراوەتەوە و ڤیزای لێوە پێشکەش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا