وەزارەتی بازرگانی وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەیاند،رۆژی پێنج شەممە 25 ی ئایاری 2023 سایلۆكان بەڕووی جوتیاراندا دەكرێنەوە بۆ ڕادەستكردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.

بەڕێوەری گشتی بازرگانی هەرێم لەو بارەوە زانیاریەكانی چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی خستەڕوو كەبەم شێوەیە دەبێت.

_ بۆ هەرتەنێك بڕی (850.000) هەشت سەدو‌و پەنجا هەزار دینار دەدرێت بەجوتیار.

_ پاش وەرگرتنی نمونە و دەرچوونی لەپشكنین وەردەگیرێت.

_ ‏بۆ ئەمساڵ لەسنوری پارێزگاكانی هەرێم بڕی تەنها (375.000) سێ سەد وحەفتاو پێنج هەزارتەن گەنم وەردەگیرێت.

_ چل ملیار دینار خراوەتە سەر حساب بانكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بۆ گەنمی ئەمساڵ و ڕاستەوخۆ چەند ڕۆژ دوای وەرگرتنی گەنم لەجوتیاران چەكەكانیان پێدەدرێت لەماوەیەكی كەم دا لەبانكەكان شایستە داراییەكانیان وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا