فرۆشتنی دەرمان بە دلیڤەری قەدەغە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە نووسراوێكدا لقی هەولێری سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان ئاگاداری گشت دەرمانخانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكاتەوە، كە فرۆشتنی دەرمان بەشێوەی دلیڤەری قەدەغەیە.

لە نووسراوەكەدا، ئاماژە بە هەردوو نووسراوی ئەنجوومەنی سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان ژمارە (31) لە (4ی كانوونی دووەمی 2022) و گشتاندنی لقی هەولێری سەندیكاكە ژمارە (124) لە (13ی كانوونی دووەمی 2022) كراوە و ئاماژە بەوەكراوە، بۆ دواجار هەموو دەرمانخانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگاداردەكەینەوەكە كاركردن بە شێوازی دلیڤەری بۆ گەیاندنی دەرمان بە دەستی نەخۆش لە دەرمانخانەكانەوە رێپێدراو نییە و قەدەغەیە.

لقی هەولێری سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان روونیكردووەتەوە، هەر دەرمانخانەیەك بەو كارە هەڵبستێت، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە و خاوەن مۆڵەتی دەرمانخانەكە دەدرێتە لیژنەی زەبتی ئەنجوومەنی سەندیكای دەرمانسازانی كوردستان.

هاوكات لە نووسراوەكەدا روونكراوەتەوە، مەبەست لە دلیڤەری، فرۆشتنی دەرمانە لە رێگەی تەلەفۆن، ئەپلیكەیشن و پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا