بارستەهەوایەكی ئەوروپی پلەكانی گەرما لەهەرێم نزم دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
بارستەهەوایەكی ئەوروپی پلەكانی گەرما لەهەرێم نزم دەكاتەوەو بەو هۆیەشەوە ئەگەری بارانبارین لەچەند ناوچەیەك هەیە.

بەپێی پێشبینی موخالد سەعادوی شارەزای بواری كەشناسی لەعێراق، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، دابەزێكی بەرچاو لەپلەی گەرمی هەرێم‌و عێراق روودەدات.

هەر بەپێی پێشبینی ئەو شارەزایە، كە بەهۆی بارستەهەوایەكی ئەوروپی، كە روو لەناوچەكە دەكات، پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوە، بەتایبەتی لەشەو و بەیانیان زوودا.

موخالد سەعادوی پێشبینی ئەوەشی كردووە، بەهۆی ئەو بارستەهەوایە، شێ‌ لەئاسمان دروست دەبێت‌و ئەو شێیەش ئەگەری بارانبارینی لەچەند ناوچەیەك لێدەكرێت، بەتایبەتی لەپارێزگاكانی هەولێرو دهۆك، باكووری موسڵ و سلێمانی، بەتایبەتی لەشەوی یەك شەممەو دوو شەممەی هەفتەی داهاتوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا