لە ساڵیادی 11ـی ئازاردا نێچیرڤان بارزانی داوایەک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی رێککەوتنمانەی 11ـی ئازار 1970وە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات یادەکە لە هەرێمی کوردستان بکرێتە دەرفەتی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ناکۆکییەکان.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت، “رێككه‌وتننامه‌كه‌ وه‌رچه‌رخانێكى چاره‌نووسساز و يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى بوو له‌ مێژووى هاوچه‌رخدا. به‌رهه‌مى تێكۆشان و قوربانيدانى گه‌لى كوردستان بوو كه‌ حكومه‌تى عێراقى ناچاركرد دان به‌ به‌شێك له‌ مافه‌ ره‌واكانيدا بنێت، هه‌روه‌ها بووه‌ بناغه‌ى هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان”.

نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت: له‌م ياده‌دا مێژووى پڕ له‌ نه‌هامه‌تيى ده‌وڵه‌تى عێراق به‌ بيرى هه‌مووان ده‌هێنينه‌وه‌ كه‌ لۆژيكى هێز و بير و سياسه‌تى نكۆڵيكردن له‌ مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و پێكهاته‌كانى عێراق به‌گشتى، چ زيانێكى له‌ وڵات داوه‌؟ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق له‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌، شه‌ڕ و ماڵوێرانى و كاره‌سات و ناسه‌قامگيريى به‌رده‌وامى بۆ عێراق و گه‌لانى به‌دواى خۆيدا هێنا كه‌ لێكه‌وته‌كانى تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن.

سەرۆکی هەرێم داواش دەکات له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌م ياده‌ بكرێتە ده‌رفه‌تى لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان بۆ تێپه‌راندنى كێشه‌ و ناكۆكى  بۆ ئەوەی “پێكه‌وه‌ رووبه‌ڕووى ئاڵنگارييه‌كان ببينه‌وه‌ و ده‌سكه‌وت و مافه‌ ده‌ستوورييه‌كان و قه‌واره‌ى فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين، له‌ عێراقيش په‌ند و وانه‌ له‌ رابردوو و مێژووى پڕ له‌ ئازارى وڵات وه‌ربگرين، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكه‌ين و سيستمى فيدراڵى و مافه‌كانى هه‌موو گه‌لان و پێكهاته‌كانى عێراق بپارێزين و به‌ روانينێكى هاوبه‌ش به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێين”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا