لە سلێمانی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دەکەوێتەکار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، “شوفێرانی ئازیزی پارێزگای سلێمانی و ئەوانەی سەردانی سلێمانی دەکەن ئاگادار دەکەینەوە کە پرۆژەی کامێرای چاودێری تیژڕەوی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ Point to Point دەکەوێتە کار”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، “وەکو هەنگاوی یەکەم 24 کامێرا لە نێوان تاسڵوجە تا دوکان لە رۆژی یەک شەممە 21ی ئایار تا یەک شەممە 28ی ئایاری 2023 دەچنە قۆناغی تاقیکردنەوە (test) و تیژڕەوی تۆمار دەکەن بەڵام شوفێرانی سەرپێچیکار سزا نادرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی دووشەممە 29ی ئایاری 2023 ەوە کاتژمێر 8:00ی بەیانی کامێراکان تیژڕەوی تۆمار دەکەن و شوفێری سەرپێچیکار سزای دارایی بە گوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (79)ی ساڵی 2016 دەدرێت.

لە کۆتایشدا هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، داواکارین شوفێرانی ئازیز پابەند بن بە مەبەستی پاراستنی خۆتان و بەکارهێنەرانی دیکەی شەقام و دوورکەوتنەوە لە سزای دارایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا