لەبەغدا کچە خوێندکارێک بەهۆی وێنەی سەدام حسێنەوە سزا درا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆلێژى رافیدەین لە بەغدا بڕیاریدا، ئەم ساڵ کچە خوێندکارێکى بە کەوتوو دابنێت، دواى ئەوەى وێنەى سەدام حسێنى بە کڵاوى تایبەت بە ئاهەنگی دەرچوونییەوە لکاندبوو.

کۆلێژى رافیدەین لە بەغدا لە راگەیەندراوێکدا بڕیارى سزادانى ئەو کچە خوێندکارەى بڵاوکردەوە، ئەوەش بە هۆى ئەوەى لە ئاهەنگى دەرچوونیدا وێنەى سەدام حسێنی بە کڵاوەکەیەوە لکاندبوو.

ئاهەنگەکە رۆژى چوارشەممە 6ى ئادار لە کۆلێژەکە کرا، ئەو کچە خوێندکارە لە گرتەیەکى ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە وێنەیەکى سەدام حسێنى بە بەشى سەرەوەى کڵاوەکەیەوە لکاندووە.

دیمەنەکە هەر زوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و هەمان رۆژ کۆلێژى رافیدەین رایگەیاند، کەیسی کچە خوێندکارەکەى داوەتە لیژنەى لێکۆڵینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا