سودانی: ئەم قۆناغە پێویستی بە دوورکەوتنەوە لە بەرژەوەندییە کوتلەییەکانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەم قۆناغە پێویستی بەوەیە دووربکەوینەوە لە بەرژەوەندی کوتلەیی و بەرەو بەرژەوەندی گشتی هەنگاوبنێین.

ئەمڕۆ هەینی محەمەد شیاع سودانی لە پارێزگای نەینەوا چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانەکانی نەینەوا و پێیڕاگەیاندن، ئاراستە ئابوورییەکانی ئێستای حکومەت پێویستی بە کارکردن لە نەینەوا هەیە لە چوارچێوەی دیدگایەکی حکومی لەپێناو پێشخستنی واقعی ئابووری و خزمەتگوزاری لە پارێزگاکە.

وتیشی، ئەم قۆناغە پێویستی بەوەیە دووربکەوینەوە لە بەرژەوەندی کوتلەیی و بەرەو بەرژەوەندی گشتی پارێزگای نەینەوا و دانیشتووانەکەی هەنگاوبنێین و پشتببەستین بە بنەمای هاوڵاتیبوون وەک بنەمایەک بۆ چارەسەری دۆسیە و بابەتە گرنگەکان، بەجۆرێک کە ببێتەهۆی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری نەینەوا و ڕۆڵەکانی.

سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 12-5-2023، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومەتەکەی گەیشتە شاری موسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەوا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا