یەکێتیی مامۆستایان چوار داواکاری لەبەرامبەر شکاندنی بایکۆت ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتیی مامۆستایان، لە راگەیەندراوێکدا یاداشتێکی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکردووەتەوە و تێیدا چوار داواکاری وەک مەرجی لە پێشینە بۆ شکاندنی بایکۆت و گەڕانەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن ئاشکراکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، یەکێتیی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان داواکارییەکانی مامۆستایانی هەرێمی لە یاداشتێکدا بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکردەوە و رایگەیاند، “دەبێت بە زووترین کات مووچەی مانگی ئاب دابەشبکرێت، و وەزارەتەکانی خوێندنی باڵاو پەروەردە لە رزیبەندی پێشەوەی لیستی مووچە دابنرێن”.
داواش دەکەن، “پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان دەستپێبکاتەوە و کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندن یاخود بە گرێبەستکردن لەگەڵیان چارەسەر بکرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، جێبەجێکردنی ئەو یاداشتە دەبێتە خاڵێکی گرنگ بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن داواکارییەکان داواکاری ھەنووکەیی مامۆستایانە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام بەتایبەت لەو ناوچانەی کە بایکۆتی خوێندنیان کردووە.

بەهۆی دواکەوتنی مووچە و پێنەدانی شایستە داراییەکانی مامۆستایان لەکاتی خۆیدا، خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین و قەزای کۆیە راگیراوە و بایکۆتی مامۆستایان بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا