بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێزەوە لە مێژوو و خەباتی كاكەییەكان دەڕوانێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی سێ رۆژەی یارانی قەوڵتاس پیرۆزبایی لە كاكەییەكان دەكات و دەڵێت، كاكەییەكان پێكهاتەیەكی گرنگ و نموونەیەكی بەرزی قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیان بوون لە كوردستاندا و یەكێتی بەڕێزەوە لە مێژوو و خەباتی كاكەییەكان دەڕوانێت.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا هاتووە، بەبۆنەی جەژنی سێ رۆژەی یاران (قەوڵتاس) پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشك و برایانی كاكەیی دەكەم و هیوادارم ئەم جەژنە بە دڵخۆشی و كامەرانییەوە بەسەربەرن.

ئەوەشهاتووە، كاكەییەكان پێكهاتەیەكی گرنگ و نموونەیەكی بەرزی قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوە ژیان بوون لە كوردستان. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێزەوە لە مێژوو و خەباتی كاكەییەكان دەڕوانێت و وەك هەمیشە پارێزەر و بەدیهێنەری مافەكانیان دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا