ڕێباز حەملان: پارەیەکی دیکە لە بەغداوە دێتە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕە پارەیەکی دیکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

ئەمڕۆ هەینی ڕێباز حەملان ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق پەسند بکرێت، ئەوە گەرەنتییەکی گەورە دەبێت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بێگومان ئەوە دەرگەیەکی باشە بۆ کردنەوەی ئابووریی باشتر و چاککردنی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاندووە و هەر بەپێی خشتەکەش دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

باسی لەوەش کرد، کاتێک هەرێمی کوردستان کێشەی دارایی لەگەڵ بەغدا نەمێنێت، دۆخی خەڵک، بازاڕ و جووڵەی بازرگانیش باشتر دەبێت و کاریگەریی لەسەر سەرجەم سێکتەرەکانی دارایی دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ”ئەگەر پڕۆژەیاساکە پەسند بکرێت، ئەوە دەبێتە بەڵگەیەکی یاسایی باش بۆ هەرێمی کوردستان کە بودجەکەی بۆ دەنێردرێت و رەواییدانێکیشە بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا