ساڵی رابردوو لە هەڵەبجە هیچ حاڵەتێکی کوشتنی ژنان تۆمارنەکراوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، “ساڵی رابردوو 87 دۆسیەی کێشەی خێزانی تۆمارکراون و هیچ ژنێک نەکوژراوە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە ساڵی 2021 زیاتر لە دوو هەزار دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە هەڵەبجە تۆمارکراون، 87 دۆسیەی خێزانیش تۆمارکراوە و هیچ ژنێک نەکوژراوە”.

وتیشی: ساڵی رابردوو چوار هاوڵاتی بەدەستی ئەنقەست لە هەڵەبجە کوژراون و دەست بەسەر چەندین پارچە چەکی بێمۆڵەتیشدا گیراوە و دوو حاڵەتی خۆکوشتنیش تۆمارکراوە.

ئاشکراشی کرد، “تاوانەکان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە کەمترن و هەندێک جۆری تاوانیش لە پارێزگاکەدا هەر بوونیان نییە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا