پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مەفرەزەكانی بنكهی پۆلیسی زهڕایهنی سهر بهبهشی پۆلیسی شارهزوور تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە زیاتر لە 400 سەر مەڕی دزی بوو.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە کە 448 سەر مەڕی دابوو بەکەسێک کە بۆی بەخێو بکات، بەڵام کەسەکە مەڕەکانی لەشوێنێکدا حەشار دابو بەنیاز بوو بیانفرۆشێت، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا مەڕەکان بدۆزرێتەوەو دەستیان بەسەردا بگیرێت.
وتیشی، لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی ھێزەکانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار کە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتبوو، دواتر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكهی پۆلیسی زهڕایهنی سهر بهبهشی پۆلیسی شارهزوورەوە دەستگیربکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (س، ع، أ) لەدایکبووی 1995 بەبڕیاڕی دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.