پلەی 1300 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بەرزدەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خشتەی پلە بەرزكردنەوەی 1300 ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵەكانی 2020 و 2021 پەسەندكرا و مەرسومی هەرێمی و رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بۆ دەرچووە و گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی مانگەكانی ئادار و ئەیلوولی هەردوو ساڵی 2020 و 2021ی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە رەزامەندی لەسەر دراوە و گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی بەوەكردووە، ئەو دوو خشتەیە تایبەتە بە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا هاوبەشەكان و هێزەكانی یەكەی حەفتا و هەشتا ناگرێتەوە.

روونیكردەوە، نزیكەی 1300 ئەفسەری پێشمەرگە دەبن كە لە مانگەكانی ئادار و ئەیلوول بۆ ساڵەكانی 2020 و 2021 مامەڵەكانیان بۆ بەرزكردنەوەی پلە سەربازییەكانیان پێشكەشكرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا