شاندێكی هاوبەشی عێراق و هەرێم سەردانی توركیا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای 40 رۆژ لە راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی هاوبەشی هەرێم و بەغداد سەردانی ئەنقەرە بكەن بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.

سەرچاوەیەك لە حكومەتی هەرێم بە ماڵپەڕی عەرەبی جەدیدی قەتەری راگەیاندووە، لە رۆژانی داهاتوودا شاندێكی وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم سەردانی ئەنقەرە دەكەن بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەتی توركیا بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، توركیا دوو مەرجی هەیە بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە، مەرجی یەكەمی ئەوەیە عێراق لەو 1,4 ملیار دۆلارە خۆش ببێت كە دادگای پاریس بەرامبەر هەناردەی نەوتی هەرێم بەسەر ئەنقەرەدا سەپاندویەتی، مەرجی دووەمیشی ئەوەیە نەوتی هەرێم بە هەمان نرخی پێشوو بە توركیا بفرۆشرێت كە پێشتر هەر بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە 19 دۆلار بەو وڵاتە فرۆشراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا