لە سلێمانی لەسەر دووعا و نوشتە و فاڵکردن ئارایشتگایەک داخرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵکردنەوە ئارایشتگای شاهان لەگەڕەکی کوردسات داخرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەهۆی دووعا و نوشتە و فاڵکردن تیایدا، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە ئارایشتگای شاهان دادەخرێت.

وتیشی، بۆ روبەڕوکردنەوەیان بە رێکارەکانی یاسا، بەفەرمانی بەرێز دادوەری یەکی لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئەو کەسەی دووعا و نوشتەی کردووە و ئەو شۆفێرەشی کاری گەیاندنی دووعا و نوشتەکانی کردووە دەستگیرکراون.

هاوکات، لای خۆشیەوە رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا لە خانمان دەکات لەهەر ئارایشتگایەک نوشتە و دووعای تێدا دەکرێت لیژنە هاوبەشەکان ئاگادار بکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا