پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی لە سنووری قەزای سەیدسادق راگەیاند کە بەشێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی بیرلێدان بوون.
پۆلسی دارستان ئەوەشی خستووتەڕوو، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق بۆ سنووری گوندی (قلرخ)، توانیوویانە دوو هاوڵاتی دەستگیر بکەن کە بەشێوەیەکی نایاسایی خەریکی هەڵکەندنی بیر بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیراوە بەسەر ئامێری بیرهەڵکەندنەکەیاندا کە لە جۆری بەرینە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو دوو هاوڵاتییە کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراون بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.