بزوتنەوەی‌ گۆڕان میكانیزمی‌ دەستپێكردنی‌ بانگەشەی‌ هەڵبژاردن دادەڕێژێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی‌ داڕشتنی‌ پلانی‌ بانگەشەكردن بۆ سەرخستنی‌ هاوپەیمانی‌ كوردستان و كاندیدەكانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق، عومەر سەید عەلی‌ ڕێكخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان یەكەمین كۆبونەوەی‌ لەگەڵ كاندیدەكانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە لیستی‌ هاوپەیمانی‌ كوردستان بۆ هەڵبژاردنی‌ پێشوەختەی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق ئەنجامدا.

میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە، كۆبونەوەكە تایبەتبو بە دانانی‌ میكانیزمی‌ دەستپێكردنی‌ بانگەشەكردن بۆ سەرخستنی‌ هاوپەیمانی‌ كوردستان و كاندیدەكانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان، ڕێكخەری‌ گشتی‌ سەرجەم ئۆرگانەكانی‌ بزوتنەوەكەی ڕاسپارد كاربكەن بۆ سەرخستنی‌ هاوپەیمانی‌ كوردستان و كاندیدەكانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان.

لە كۆبونەوەكەدا عومەر سەید عەلی‌ ڕێكخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ ئاماژەی‌ بەوەكرد، پێوستە كەمپەینی‌ هەڵبژاردن لەسەر بنەمای‌ بەرنامەی‌ سیاسی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان بەڕێوەبچێت، كە ئامانج لێی‌ بەهێزكردنەوەی‌ پێگەی‌ كوردە لە بەغداد، تا نوێنەرانی‌ كورد بتوانن بە پشتبەستن بە كارەكانی‌ ڕابردووی‌ نوێنەرانی‌ كورد؛ هەوڵی‌ جدی بدەن بۆ چەسپاندنی‌ مافە نەتەوەیی‌ و نیشتیمانیەكان و پاراستنی‌ دەستكەوتە سیاسی‌ و ئابوری‌ و دارایی و یاساییەكان و نوێنەرایەتیكردنی‌ ڕاستەقینەی‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان لە بەغدادەوە.

لە كۆبونەوەكەدا ئەندامانی‌ خانەی‌ ڕاپەڕاندن و ژورە پەیوەندیدارەكان و كاندیدەكانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان جەختیان لە هەوڵەكانیان كردەوە بۆ سەرخستنی‌ كاندیدەكانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لە هاوپەیمانی‌ كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا