بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەری ئازاد و رۆژنامەنووسی بوێر هەیە، هەرگیزیش خۆمان لە سەروو رەخنەوە نەبینیووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردیدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئێمە باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەری ئازاد و رۆژنامەنووسی بوێر هەیە، هەرگیزیش خۆمان لە سەروو رەخنەوە نەبینیووە و پشتیوانی هەر هەوڵێكیش دەكەین كە هەڵەكانمان دەستنیشان بكات و رێگا راستەكەمان نیشان بدات.

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی:

ساڵیادی رۆژنامەگەریی كوردی لە رۆژنامەنووسانی كوردستان پیرۆزبێت و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.

راستییەكی حاشا هەڵنەگرە رۆژنامەگەریی ئازاد و فەراهەمكردنی ئازادیی بیروڕا پایەیەكی گرنگی دیموكراسین و هێمای گەشەسەندن و پێشكەوتنی وڵاتە. بەڵام بەداخەوە لە ساڵانی رابردوودا هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان نەك تەنیا لەو رووەوە گەشەی نەكردووە، بەڵكو بووەتە جێگەیەك بۆ كپكردن و زیندانیكردنی دەنگە ئازادەكان. تۆمەتی ناڕەوا بۆ رۆژنامەنووسان دروستدەكرێت و وێنەیەكی نەخوازراوی هەرێم پێشكەشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكرێت.

ئێمە باوەڕی تەواومان بە رۆژنامەگەری ئازاد و رۆژنامەنووسی بوێر هەیە. هەرگیزیش خۆمان لە سەروو رەخنەوە نەبینیووە و پشتیوانی هەر هەوڵێكیش دەكەین كە هەڵەكانمان دەستنیشان بكات و رێگا راستەكەمان نیشان بدات. بۆیە لەسەر هەمان ئەو بیروباوەڕە نەگۆڕەی خۆمان بەردەوام دەبین و هاوكار و هەماهەنگی میدیای پیشەیی و هەموو دەنگە دلێر و ئازادەكان دەبین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا