حكومەت چەند بڕیارێكی توندی بۆ وەرگرتنی ڤاكیسن دەركرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، بەهۆی زۆربوونی رێژەی توشبوان بڕیاریانداوە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بەناچاری ڤاكسین وەربگرن.

جوتیار عادل لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا بڕیاردراوە لە بە گرتنەبەری چەند رێكارێك، خوێندن لە خوێندنگەو زانكۆكان بەردەوام بێت.

وتیشی، “یەكێك لە رێكارەكان بەستنی ماسكە بەشێوەی ناچاری لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرجەم دامودەزگاو كەرتی تایبەت و گشتی و شوێنە گشتییەكان ماسك دەكرێتە ناچاری، هەروەها پێویستە هەموو فەرمانبەرانی حكومەت تاوەكو رێكەوتی 1،1، 2022 ڤاكسین وەربگرن هەركەس وەری نەگرێت ئەوا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت”.

راشیگەیاند، دەبێت قوتابیان و خوێندكارانیش كە لە سەرو تەمەنی 18 ساڵییەوەن ڤاكسین وەربگرن، هاوكات پێویستە كارمەندانی كەرتی تایبەتیش ڤاكسین وەربگرن.

لە بارەی مامۆستایانی پەروەردەو خوێندنی باڵاشەوە جەختی لەوەكردەوە، كە دەبێت ئەوان تاوەكو رێكەوتی 1/12 مانگی ئەمساڵ ڤاكسین وەربگرن.

وتەبێژی حكومەت دڵنیایدا لەوەی ئەگەر رێژەی توشبوون لە ئێستا زیاتر بێت ئەوا رێكاری دیكە دەگرنەبەرو هەموو ئەگەرێك لەبەردەمیان كراوە دەبێت.

وتیشی، “زیاتر لە 700 هەرزار ژەمە ڤاكسین ئامادەیەو هەفتانەش رێژەكە زۆر دەبێت”.

لە بارەی هاوردەكردنی بەنزینیشەوە ئاماژەی بەوەكرد، هەموو هەوڵێك دەدەن ئەو گرفتە چارەسەر بكەن و هاوكاری هەموو بازرگانێكیش دەكەن كە بیەوێت بەنزین هاوردە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا